له ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ند به‌ندكراو له زیندانه‌كانی “مه‌هاباد“، “ده‌ستگرد“ی ئیسفه‌هان، “قزڵحه‌سار“ی كه‌ره‌ج، “ته‌ورێز” و “ئه‌لیگوده‌رز“، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر” و “ده‌ستدرێژی سێكسی“، له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “شاهین مه‌هده‌وی” و “سۆران ئه‌مین پوور“، به تۆمه‌ته‌كانی “ده‌ستدرێژی سێكسی” و “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له به‌ندیخانه‌ی مه‌هاباد له سێداره دراون. هه‌روه‌ها ٤ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “ڕه‌سول ئاشوور” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، “مه‌جمود به‌راهوویی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، “به‌هرام ئه‌ڵماسی” ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ و “حه‌مید مێهدی په‌ناهی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر“، له زیندانه‌كانی “ده‌ستگرد“ی ئیسفه‌هان، “قزڵحه‌سار“ی كه‌ره‌ج، “ته‌ورێز” و “ئه‌لیگوده‌رز“، ئێعدام كران. به پێی ئه‌و ڕاپۆرته له ساڵی ڕابردوودا لانیكه‌م ٩٧٥ به‌ندكراو له یه‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا ئێعدام كراون، كه دوو كه‌سیان له به‌ندكراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” بووه. شایانی باسه لانیكه‌م ٩٠ له سه‌دی له سێداره‌دانی به‌ندكراوان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه به بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كانیان بووه.