ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، ١٠ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی “وه‌كیل ئاباد”ی مه‌شهه‌د، “ئه‌راك”، “كه‌ره‌ج” و “ئێسفه‌راینی خوراسان”، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” و “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”، له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئه‌میر جه‌عفه‌ر په‌ناه” خه‌ڵكی بیجاڕ و “شۆعه‌یب ڕه‌زاپوور” و “مێهرداد ئه‌سگه‌رئابادی”، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له به‌ندیخانه‌كانی “كه‌ره‌ج”، “ئێسفه‌راین” و “ئه‌راك”، له سێداره دران. جێگای ئاماژه‌یه حوكمی له سێداره‌دانی “شۆعه‌یب ڕه‌زاپوور” به وه‌حشیانه‌ترین شێوه و له به‌رچاوی گشتیدا به‌ڕێوه‌چووه. هاوكات دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “مه‌سعوود یاگی زی” و “عارف سدیق پوور”، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” و هه‌روه‌ها ٥ به‌ندكراوی دیكه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زیانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به ناسناویان له به‌رده‌ستدا نییه، له به‌ندیخانه‌ی “وه‌كیل ئاباد”ی مه‌شهه‌د ئێعدام كراون.