کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی سێ كه‌س له‌ به‌ندیخانه‌كانی دزفول و قوم

له‌ سێداره‌دانی سێ كه‌س له‌ به‌ندیخانه‌كانی دزفول و قوم 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا سێ به‌ندكراو له‌ به‌ندیخانه‌كانی دزفول و قوم، به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان” و “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” له‌ سێداره‌ دراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “ڕه‌زا به‌هرامی فه‌رد” و “عه‌بدولمه‌هدی ڕاشدمیری” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و خه‌ڵكی ئه‌فغانستان، به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست”، له‌ به‌ندیخانه‌كانی دزفول و قوم له‌ سێداره‌ دراون. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه‌ به‌ ناوی “ئه‌سغه‌ر ڕه‌مه‌زانی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان”، له‌ زیندانی قوم له‌ سێداره‌ دراوه‌.