له ڕۆژانی ڕابردوو، سێ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان، بروجرد و زاهدان، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێك به ناوی “ئه‌میر حسێن جه‌هان تیغ” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”ی ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی كاتێك كه له سه‌ربازیدا بووه، له زیندانی زاهدان به بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سێداره درا. هاوكات به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “مێهدی شه‌هبه‌خش پیرسۆرانی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و خێزاندار، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هووشبه‌ره‌كان”، له به‌ندیخانه‌ی “ده‌ستگرد”ی ئیسفه‌هان ئێعدام كرا. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه‌ی شارومه‌ندی ئه‌فغانستان به ناوی “سه‌لمان هه‌مده‌رد” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، به شێوازێكی نه‌هێنی له زیندانی ناوه‌ندی “بروجرد” له سێداره درا.