ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، دوو به‌نكراو به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له به‌ندیخانه‌ی “وه‌كیل ئاباد“ی مه‌شهه‌د ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو برای به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئیبراهیم خه‌لیلی فه‌ر” و “غوڵام‌حسێن خه‌لیلی فه‌ر” خه‌ڵكی شارستانی “تۆربه‌تی جام“، كه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له به‌ندیخانه‌ی “وه‌كیل ئاباد“ی مه‌شهه‌د ڕائه‌گیران، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر” له سێداره دراون.