کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی دزفوول و مه‌لایر

له‌ سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی دزفوول و مه‌لایر

له‌ ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ و ٢٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، دوو به‌نكراو به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان“، له‌ زیندانه‌كانی “مه‌لایر” و “دزفوول“، له‌ سێداره‌ دران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێك به‌ ناوی “میلاد عه‌تار” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ كه‌ بۆ ماوه‌ی ١٥ ساڵ به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” له‌ زیندانی “دزفوول” به‌ندكرابوو، له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ له‌ سێداره‌ درا. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه‌ به‌ ناوی “جه‌واد كاكوه‌ند“، به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر” له‌ زیندانی “مه‌لایر” ئێعدام كراوه‌.