کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ورمێ و توربه‌ت حه‌یده‌رییه‌

له‌ سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ورمێ و توربه‌ت حه‌یده‌رییه‌

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “ناسر محه‌ممه‌دی” و “ڕه‌زا میرزابه‌یگی” له‌ زیندانه‌كانی ورمێ و توربه‌ت حه‌یده‌رییه‌ جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسر محه‌ممه‌دی(هه‌نگه‌روانی) خه‌ڵكی گوندی نه‌چیلانی سه‌ر به‌ شاری ورمێ پێشتر به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێك به‌ ناوی “ڕه‌زا میرزابه‌یگی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به‌ هه‌مان تۆمه‌ت له‌ زیندانی توربه‌ت حه‌یده‌رییه‌ له‌ سێداره‌ دراوه‌.