له ڕۆژانی ڕابردوو، دوو به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر“، له زیندانه‌كانی شیراز و سمنان، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی كانونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێك به ناوی “خه‌لیل عالیزهی” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و خێزاندار، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر، له به‌ندیخانه‌ی عادڵ ئابادی شیراز، له سێداره دراوه. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “وه‌لیۆڵڵا كهماڵپوور” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی ناوه‌ندی سمنان ئێعدام كراوه. ڕۆژی ڕابردوو ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ڕایانگه‌یاند كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له ده مانگی ڕابردوودا، زیاتر له هه‌زار به‌ندكراوی له سێداره داوه و داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد، ڕێگه له جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بگرن.