ڕۆژیسێشه‌ممه‌٢١یڕه‌شه‌ممه‌ی١٤٠٣،بهندكراوێكلهبهندیخانهیمهلایربهتۆمهتی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ئێعدام كرا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م به‌ندكراوه به ناوی “حۆجه‌ت تۆركمان” به بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی و به شێوازێكی نه‌هێنی له سێداره دراوه. شایانی باسه له ساڵی ڕابردوودا لانیكه‌م ٩٣٠ به‌ندكراو، كه ٥ كه‌سیان مێرمنداڵ بووه، له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه له سێداره دراون، كه به ڕێژه‌ی ٢٤.٦ له سه‌د به گوێره‌ی ساڵانی ڕابردوو، ئه‌م ئاماره به‌رزتر بووه‌ته‌وه.