ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، به‌ندكراوێك له زیندانی نه‌یشابوور به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”، به بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سێداره درا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هاووڵاتییه به ناسناوی “ئه‌مین خوسره‌وی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و خێزانداره، ماوه‌ی سێ ساڵی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا تێپه‌ڕ كردووه. به پێی ئاماره‌كان، له ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی‌دا به لانیكه‌م ٩٣٠ به‌ندكراو له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه له سێداره دراون كه به ڕێژه‌ی ٢٤.٦ له سه‌د به گوێره‌ی ساڵانی ڕابردوو ئه‌م ئاماره به‌رزتر بووه‌ته‌وه.