به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو لاوی خه‌ڵكی كرماشان به‌ناوه‌كانی “كه‌وسه‌ر خوشنوودی نیا” پاڵه‌وانی تیرئه‌ندازی جیهان و ئێران و “په‌رویز یاری” دانیشتووی گه‌ڕه‌كی “ده‌ره‌درێژ”ی كرماشان به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كی ساچمه‌یی یه‌كی چاوێكیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو لاوه‌ی خه‌ڵكی كرماشان له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری كرماشان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه به فیشه‌كی ساچمه‌یی پێكران و به‌هۆیه‌وه به‌سه‌ختی برینداربوون و وێڕای هه‌وڵ و ته‌قه‌لای پزیشكانی ئه‌و شاره بینایی چاوێكیان له‌ده‌ستدا.