ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی یه‌كێك له گه‌نده‌ڵترین و ناكارامه‌ترین سیستمه سیاسی و حكوومه‌تییه‌كانی جیهانه كه نه‌ته‌نیا ناتوانێ خزمه‌تگوزاریی پێویست و سه‌ره‌تایی بۆ خه‌ڵك دابین بكات، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت مردن و كفن و ده‌فنی به‌شێكی به‌رین له خه‌ڵكیشی كردووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ماڵی و ڕووحی.
به‌پێی ڕاپۆرتی وێبسایتی “مه‌یدان” شاره‌داریی تاران له گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ١٤٠١دا پێشنیاری داوه كه نرخی قه‌بری هه‌ڵكه‌وتوو له پارچه زه‌وییه‌كانی یه‌ك تا ١١٢ی “به‌هه‌شتی زه‌هرا” بۆ ناشتنی هه‌ر ته‌رمێك یان زیادكردنی هه‌ر ته‌به‌قه‌یه‌ك به قه‌بری ٣٠ ساڵه و یان ٣٠ ساڵه بۆ سه‌رێ، به ڕێژه‌ی ١٠ له‌سه‌د زیاد بكرێت. هه‌ر به‌م نیسبه‌ته له شوێنه‌كانی تریش نرخی قه‌بر تا ٢٥ له‌سه‌د بچێته سه‌رێ. هه‌روه‌ها باقیی خزمه‌تگوزارییه‌كان له به‌هه‌شتی زه‌هرا له ئه‌گه‌ری ڕه‌زامه‌ندیی شۆرای شار و په‌سندكردنی فه‌رمانداری به ڕێژه‌ی ٢٥ له‌سه‌د له‌چاو ساڵی ١٤٠٠ ده‌چێته سه‌رێ.
مانگی ڕابردوو “سه‌عید غه‌زه‌نفه‌ری”، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سازمانی به‌هه‌شتی زه‌هرا، فرۆشتنی گۆڕستانی بنه‌ماڵه‌یی له‌م سازمانه‌دا ته‌ئید كردبوو و وتبووی كه “گۆڕستانی بنه‌ماڵه‌یی به ٣٠ قه‌بره‌وه به قیمه‌تی ٧٥٠ ملیۆن تمه‌ن و گۆڕستانێك به ٤٠ تا ٥٠ قه‌بره‌وه به قیمه‌تی یه‌ك ملیارد و ٢٠٠ ملیۆن تمه‌ن ده‌فرۆشرێت”.
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی قه‌بر له حاڵێكدایه كه به‌پێی ئه‌و ڕه‌قه‌مانه‌ی كه شۆرای شاری تاران له ساڵی ١٣٩٧ سه‌باره‌ت به به‌های خزمه‌تگوزاریی له سازمانی به‌هه‌شتی زه‌هرا په‌سندی كردووه، كفن و ده‌فن نزیكه‌ی ٥ ملیۆن تمه‌ن بۆ خه‌ڵك خه‌رج هه‌ڵده‌گرێت كه ئه‌وه له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا چووه‌ته سه‌رێ.
گرانی و كه‌مبوونی پێداویستییه‌كانی ژیانی خه‌ڵك به‌تایبه‌ت ده‌رمان، له باروودۆخێكدا كه نه‌خۆشیی كۆرۆنا له ئێران هێشتا مه‌ترسییه‌كی جیددییه دژبه سڵامه‌تی خه‌ڵك، ملیۆنان كه‌س له خه‌ڵكی بێبه‌ش و زه‌حمه‌تكێشی له‌گه‌ڵ گوشارێكی كه‌مه‌رشكێن به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه.
كاتێك كه هێلكه و په‌تاته ده‌بنه كاڵای لوكس و گران و ماسی، گۆشت، مریشك، میوه و سه‌وزیی تازه له سه‌ر سفره‌ی خه‌ڵك نامێنێت و یان كه‌م و كه‌متر ده‌بێته‌وه، له وه‌ها باروودۆخێكدا خه‌رجی كفن و ده‌فن و مردنیش بووه‌ته كێشه‌یه‌كی جیددی بۆ بنه‌ماڵه‌كان. گرانیی ده‌رمان، هه‌زینه‌ی له‌سه‌رێی پزیشكی و ده‌وای نه‌خۆشه‌كان و له نیهایه‌تدا گرانیی قیمه‌تی مه‌رگ له‌ناو حكوومه‌تی ئسیلامیدا، ڕسواییه‌كی به‌ته‌واو مانای ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆنه‌په‌رستی كۆماری ئیسلامییه.
بۆشایی چینایه‌تی له ئێران بووه‌ته دهرهیهكی هێده قووڵ كه ته‌نانه‌ت مردووه‌كانیش ده‌خاته پێگه‌یه‌كی چینایه‌تیی جیاوازه‌وه. وێبسایتی ئێقساد ئانلاین نووسیوه‌یه‌تی كه: هه‌زینه‌ی مه‌رگی یه‌ك كه‌س له باكووری تاران به‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ نیوه‌ی ژیانی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له باشووری ئه‌م شاره. ئیتر ناكرێ ئه‌و ئیدیعایه بكرێت كه ساتی مه‌رگ و له‌دایكبوونی هه‌موو ئینسانه‌كان یه‌كسانه. له‌م ڕۆژانه‌دا ٧ ملیۆن تمه‌ن، خۆشبینانهترین ههزینهیهكه كه ده‌كرێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمێكی به‌خاك سپاردنی ساده له‌به‌رچاو بگرێت و له به‌رامبه‌ریشدا لانیكهمی هه‌زینه‌ی ڕێوڕه‌سمێكی شیك له باكووری تاران، به لێكدانه‌وه‌یه‌كی خێرا، به بێ به‌گوڵ ڕازاندنه‌وه و چه‌ند جۆر شام، ده‌بێته ٦٠ ملیۆن تمه‌ن.
له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی له‌م ڕۆژانه‌دا نه ته‌نیا ژیان كردن سه‌خت بووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو مردنیش كارێكی ئاسان نییه. ئاخونده‌كانی حكوومه‌ت و فه‌رمانده‌كانی سپا ئه‌گه‌ر بمرن یان بكوژرێن، ده‌بنه خاوه‌ن مه‌زارگه‌ی لوكس و ملیاردی و ئاڵقه‌ی نزیك به ده‌سه‌ڵات و ڕانتخۆرهكان مه‌زارگه‌ی چه‌ند ملیاردی ته‌نانه‌ت له شوێنه خۆش ئاو و هه‌واكان به‌گشت ئیمكاناته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن، دروست ده‌كات. ئه‌وانه‌ی كه له‌م جیهانه‌دا خۆشبژێو بوون، مردنێكی ئه‌شرافی تریشیان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه له سه‌ختی ژیان په‌نایان بردووه‌ته مه‌رگ، له خه‌می خه‌رجییه‌كانی مردن ده‌بێت بۆ كوێ بڕۆن؟
ئه‌م باروودۆخه له‌مه زیاتر ته‌حه‌مول ناكرێت و ئه‌م ڕاستییه‌ش سه‌رانی ڕژیم به باشی ده‌یزانن. ئه‌وانه‌ی كه به ڕواڵه‌ت ده‌ست ده‌ده‌نه هێز نواندن، به نهێنی و له داڵانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا قسه له سه‌ر بێ بنه‌ما بوونی حكوومه‌ت، ناڕه‌زایه‌تی به‌رین، ته‌قینه‌وه‌ی نزیكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن و كابووسی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌بینن. له به‌ڵگه‌یه‌كی “یه‌كجار نهێنی” له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رانی ڕژیم كه له‌م دوایانه درزی كردووه‌ته ده‌رێ، باس له‌وه كراوه كه:” كۆمه‌ڵگا له حاڵه‌تی ته‌قینه‌وه‌ی ژێر پێستی دایه”. له‌م ڕاپۆرته‌دا كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو مانگی پێشوو هه‌روه‌ها وتراوه كه :” له ساڵی ١٤٠٠ كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌چاو ساڵی ٩٩ لانیكه‌م دوو هێنده بووه‌ته‌وه و ژماره‌ی به‌شداربووان له‌م كۆبوونه‌وانه ٩٨ له‌سه‌د زیادیان كردووه. ناڕه‌زایه‌تی و نه‌فره‌تی ڕه‌وای خه‌ڵك له ڕژیمی ئیسلامی هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵی و دیكتاتۆریی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌شێكی به‌رینی خه‌ڵك به‌ره‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ڕژیم بردووه. هیچ ئاستێك له توندوتیژی و به‌ڕبه‌ڕیه‌تی ڕژیمی ئیسلامی، ناتوانێ به‌ربه شه‌پۆلی جه‌ماوه‌ری ملیۆنی خه‌ڵكی تینووی ئازادی بگرێت كه خوازیاری ڕزگاری له هه‌ژاری و زوڵم و چه‌وسانه‌وه‌ن. ئه‌م شه‌پۆله دره‌نگ یان زوو وهحهرهكهت ده‌كه‌وێت.