ڕۆژی ٢٦ی مانگی به‌فرانبار، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٤ی ژانویه، ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌ی هێزه سه‌رگوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و پاشان ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مه‌ربووت به هاویشتنی مووشه‌ك به‌ره‌و فرۆكه‌ی موسافیربه‌ریی ئۆكراین و كوژرانی ١٧٦ سه‌رنشینه‌كه‌ی، بڵاوكرده‌وه. ئه‌گه‌رچی ئه‌و ڕاپۆرته ته‌نیا گۆشه‌یه‌كی چكۆله له جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌رده‌خات، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش خۆی تاوانی زۆر دژه مرۆییمان پێ نیشان ده‌دات. له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه “هێزه ئه‌منیه‌كان له ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ی مانگی به‌فرانباردا به به‌كارهێنانی تفه‌نگی بادی، سه‌ر و جه‌سته‌ی ناڕازیانیان به ساچمه‌ی نووك تیژ كردووه‌ته ئامانج و برینداریان كردوون.” فیلیپ لووتێر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی لێكۆڵینه‌وه و كاروباری یاسایی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا سه‌باره‌ت به‌و ڕاپۆرته وتی “زۆر جێی داخه كه هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ سه‌ره‌خۆشی و ناڕه‌زایه‌تی ئاشتی خوازانه و ده‌ربڕینی عه‌داڵه‌ت خوازی ده‌رحه‌ق به ١٧٦ سه‌رنشینی فڕۆكه ئۆكراینیه‌كه و ناڕه‌زایه‌تی دژبه شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ڕژیمه‌وه، به توندوتیژی و سه‌ركوت وڵام ده‌ده‌نه‌وه.”
به‌ڵام له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به جه‌نایه‌تێك كراوه كه كۆماری ئیسلامی له ده‌وره جۆراوجۆره‌كاندا بۆ سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تی ژنان كه‌ڵكی لێوه‌رگرتووه. ڕاپۆرته‌كه باس له ده‌ستدرێژیی هێزه لیباس شه‌خسیه‌كان لانیكه‌م بۆسه‌ر یه‌ك ژن ده‌كات و ده‌نووسێ: ئه‌و ژنه له لایه‌ن مه‌ئمووره لیباس شه‌خسیه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كراوه و چه‌ندین كاتژمێر له پازگای هێزی ئینتزامی دا ڕاگیراوه.” سه‌رچاوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراو به لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌و ژنه له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا، بردراوه‌ته دیوێكی دیكه‌وه و به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه ده‌ستدرێژیی كراوه‌ته سه‌ر.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته بۆ جارێكی دیكه ئه‌و جه‌نایه‌تانه‌ی كه ڕژیم له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا ده‌رحه‌ق به ژنان ئه‌نجامی داوه و له بیری مێژوویی كۆمه‌ڵدا ماونه‌ته‌وه، زیندوو كرده‌وه. له‌بیرمان نه‌چووه‌ته‌وه كاتێك كه هێشتا چه‌ند مانگ له به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی دژه شۆڕشی ئیسلامی تێپه‌ڕ نه‌ببوو، ژنان له ناڕه‌زایه‌تی به فه‌رمانی حیجابی زۆره‌ملیی خومه‌ینی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هه‌ر ئه‌وكات نه ته‌نیا سه‌ركوت كران به‌ڵكوو كه‌م نه‌بوون ئه‌و له‌فزه دژه ژن و قیزه‌ونانه‌ی كه له میدیا ڕه‌سمیه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌ریان كه‌وت. له ڕوانگه‌ی ده‌وڵه‌تی بورژوا–ئیسلامیی نوێوه ئه‌وان “سه‌ر به ڕۆژئاوا” و له زومره‌ی ” بێ به‌ند و بار“ه‌كان بوون. له‌بیرمان نه‌چووه‌ته‌وه كه چۆن له جه‌ریانی سه‌ركوت و جینووسایدی ده‌یه‌ی ٦٠دا به فه‌رمانی “مه‌راجع“، له چ ئاستێكی به‌ریندا كچانی لاویان به‌دیل گرت و له زیندانه‌كاندا تهجاوزیان پێكردن و دواتریش ئیعدام و تیربارانیان كردن تا به‌خه‌یاڵی خۆیان نه‌ڕۆنه به‌هه‌شتی مهوعوودی ئه‌و كۆنهپهرستانهوه. له‌بیرمان نه‌چووته‌وه كه ڕیحانه جه‌باری به تاوانی كوشتنی كه‌سێكی ئیتلاعاتی كه ده‌ستدرێژیی كردبووه سه‌ری، ئێعدام كرا و لهبیریشمانه كه ساڵی ڕابردوو هه‌واڵی ده‌ستدرێژی ئاغازادهكان به ٤١ ژنی لاو له شاری ئێرانشار تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ته‌نیه‌وه.
له ڕاستیدا بۆ كۆمه‌ڵگای بورژوازی به‌گشتی و بۆ ده‌وڵه‌تی بورژوا–ئیسلامی له ئێران به‌تایبه‌تی، ژن كاڵایه و هه‌ربۆیه ئه‌و حه‌قه به‌خۆی ده‌دات كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بیهه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌و كاڵایه هه‌ڵسووكه‌وت بكات. ئه‌و ژنان وه‌ك كاڵایه‌ك له چوارچێوه‌ی ماڵدا زیندانی ده‌كات، له چارشێو و په‌چه‌ی ده‌پێچێ تا له چاوه‌كان بیپارێزێ و ئه‌گه‌ر له‌و نێوه‌شدا ژنانێك موقاومه‌ت و خۆڕاگری له‌خۆیان نیشان دهن، یا ده‌كوژرێن و یان تهجاوزیان پێده‌كرێ. مێژووی چوار ده‌یه ده‌سه‌ڵاتی دژه شۆڕشی ئیسلامی، مێژووی هه‌مووی ئه‌و سته‌م و دهستدرێژیانهیه. له‌بیرمان نه‌چێته‌وه كه یه‌كێك له ئامرازه سه‌ره‌كیه‌كانی پته‌وكردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دژه شۆڕشه، سه‌ركوتی ژنان و په‌راوێز خستنی ئه‌وان له كه‌ش و هه‌وای گشتی و سیاسیی كۆمه‌ڵگادا بووه. ئه‌وان بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌یان نه ته‌نیا هه‌موو سوننه‌ته كۆنه‌كانی كۆمه‌ڵی پیاومهزنیان به‌كار هێنا، به‌ڵكوو له‌و جێگایانه‌ش كه ئه‌و سوننه‌تانه وڵامدهرهوهیان نه‌بوون، به په‌سند كردنی یاسا و گه‌ڵاڵه، هه‌وڵێكی هه‌مه لایه‌نه‌یان دا تا ژنان خۆیان له به‌شداربوون له ئاڵوگۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌دوور بگرن. بێ گومان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كێك له گرینگ‌ترین نیگه‌رانیه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم بووه له ماوه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نی دهسهڵاتهكهیاندا.
به‌ڵام ڕاستیه‌كی دیكه و گرینگتر ئه‌وه‌یه كه ڕژیم سه‌ره‌ڕای به‌كار هێنانی هه‌موو ئامرازێكی ئیدێۆلۆژیك و سوننه‌ت و یاسا بۆ خانه‌نشین كردن یان به‌ڕیز كردنی ژنان له‌پشت سه‌ری خۆی، له‌و كاره‌یدا شكستی خواردووه. بێ گومان، ئه‌وه‌یكه ڕژیمی ئیسلامی لێی ده‌ترسا، لێی وه‌ڕاست گه‌ڕاوه. ژنان ئیتر حازر نین له ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا بڕۆنه ژێر سێبه‌ری پیاوانه‌وه. ته‌نانه‌ت له‌و جێگایه‌ش كه ژماره‌یان كه‌مه، له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌رده‌كه‌ون. هێستاش ده‌نگ و وته‌كانی ژنێكی بوێر كه له به‌رزایی سه‌كۆكانی ههفتهپهوه له په‌نا ئیسماعیل به‌خشیه‌وه، كرێكارانی بانگهێشتی موقاومه‌ت و خه‌بات ده‌كرد، له گوێی جه‌ماوه‌ری ناو كۆمه‌ڵدا ده‌زرینگێته‌وه. هێستاش سوننه‌ت شكێنیی سپیده قولیان پاش ئازادی له زیندان و ڕسواكردنی “ته‌راحی سووخته” و ئیفشاگهرییهكانی چه‌ند ڕۆژ پێشتری سه‌باره‌ت به ژنانی به‌ندكراو له‌ژێرناوی “كایه ئه‌منیه‌تیه‌كان كۆتایی كار نین، كۆتایی كار خه‌ڵك دیاری ده‌كه‌ن“، له بیر و زه‌ینی كۆمه‌ڵدا ماوه‌ته‌وه. هێستاش كۆمه‌ڵ، یاسه‌مه‌ن ئاریایی و منیره عه‌ره‌بشاهی و مۆژگان كه‌شاوه‌رز، كه به‌خاتری لابردنی حیجاب و بڵاو كردنه‌وه‌ی گوڵ به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران و سه‌رجه‌م به ٥٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كران، له‌بیرناكات. هێستاش جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، وێنه‌ی ژنانی به‌ندكراو له ناڕهزایهتیهكانیاندا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن.
لانیكه‌م له‌پاش مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٦ه‌وه، هیچ ئاخێز و كۆبوونه‌وه و مانگرتنێك نه‌بووه كه ژنان له ڕێزی پێشه‌وه‌ی نه‌بووبن. له زۆربه‌یاندا ئه‌وه ژنانن كه خه‌ڵك بانگهێشتی موقاومه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌وانن كه چاو له چاوی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان ده‌بڕن و هاوار ده‌كه‌ن :”كوشتهمان نه‌دا كه سازش بكه‌ین، ڕێبه‌ری قاتڵ ستایش بكه‌ین” و هه‌ر ئه‌وانیشن كه به هانای ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانهوه ده‌ڕۆن. له ئێستادا هه‌موو ئه‌و پێشڕه‌ویانه بوونه‌ته پێناسه‌ی هێزی بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و به‌ره به‌ره له كۆسپی هه‌موو ئه‌و ناوه‌ندانه تێپه‌ڕ ده‌بن كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ژنان ژێرده‌ست و په‌راوێزخراو بهێڵنه‌وه. ئه‌وه‌یكه له جه‌ریانی ناڕهزیایهتیهكانی ئێستادا، هێزی سه‌ركوتگه‌ر و ئه‌منیه‌تی و لیباس شه‌خسی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ده‌ستدرێژی كردن پاشه‌كشه به ژنان بكه‌ن، ئاكامه‌كه‌ی ته‌نیا و ته‌نیا له خزمه‌تی هێرشی ڕادیكاڵتر و یهكگرتووتری ژنان دایه بۆسه‌ر پایه‌كانی ئه‌م ڕژیمه دژه ژنه. ئه‌وان به ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر ژنانی به‌ندكراو، مۆری نه‌نگ و سه‌رشۆڕیی ئه‌به‌دی له نێوچاوانی خۆیان ده‌ده‌ن. بێ گومان شۆڕشێك كه به‌ڕێوه‌یه، خرۆش و تۆڵه‌ی به‌هێزی كۆمه‌ڵ ده‌بێت دژبه‌م ده‌زگا گه‌نده‌ڵه و هه‌موو جهنایهتكاران.