ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران هه‌واڵی له سێداره‌دانی چوار به‌ندكراوی له زیندانی “عادڵ ئاباد”ی شیراز پشتڕاست كرده‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ “ڕۆژی جیهانی به‌رنگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێعدام”، چوار زیندانی له به‌ندیخانه‌ی “عادڵ ئاباد”ی شیراز به ناوه‌كانی “مه‌یسه‌م عاتفی فه‌رد”، “هادی ڕازی”، “ڕه‌سووڵ ئه‌كره‌می” و “ئۆمید كێشتكار” له سێداره دراون. حۆكمی ئێعدامی “مه‌یسه‌م عاتفی فه‌رد” و “هادی ڕازی” خه‌ڵكی شاری “كازروون” له ڕێكه‌وتی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ و حۆكمی ئێعدامی “ڕه‌سووڵ ئه‌كره‌می” و “ئۆمید كێشتكار” له ڕۆژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ جێبه‌جێ كراوه.