بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٤ی مانگی بەفرانبار، سزای سێدارەی “عەلی ڕەزا مورادی” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی کرماشان لە زیندانی دێزڵئاوای ئەو شارە جێبەجێ کرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان “عەلی ڕەزا مورادی” ٦ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بهئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمهوه سزای لهسێدارەدانی بە سەردا سەپابوو. لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە هەتا ئێستا لە لایەن میدیا نێوخۆییەکان و یان دام و دەزگا فەرمییەکانی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.