سه‌رله به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان، حۆكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراوی به‌لووچی تۆمه‌تبار به تاوانه په‌یوه‌ندیداره‌كانی له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كان له زیندانی بیرجه‌ند به‌ڕێوچوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رپرسانی زیندانی بیرجه‌ند ڕێگرییان كردووه له چاوپێكه‌وتنی ئه‌م به‌ندكراوانه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان. جێی ئاماژه‌یه كه ناسناوی یه‌ك له‌م به‌ندكراوانه “جه‌واد نه‌خه‌عی” ڕاگه‌یندراوه و له سه‌ر ناسناوی ئه‌م پێنج به‌ندكراوه‌ی تر هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستا نییه.