له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیكه‌م شه‌ش به‌ندكراوی زیندانی “عادل ئاباد”ی شیراز كه پێشتر به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و هه‌روه‌ها كۆشتنی به ئه‌نقه‌ست، به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له‌و زیندانه له‌سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوی ئه‌و شه‌ش كه‌سه “ڕه‌سووڵ ئه‌كره‌می”، “ئۆمید كشتكار”، “مه‌یسه‌م عا‌تف فه‌رد”، “سۆهراب ناجی”، “وه‌هاب سه‌مه‌دی” و “هادی ڕازی”یه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “مۆسته‌فا ئۆستۆواری” كه به قه‌تڵ مه‌حكووم كراوه، بۆ جێبه‌جێ كرانی حۆكمی له‌سێداره‌دانی ڕاگوێزی زیندانی تاكه‌كه‌سی كراوه.