سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، سێ به‌ندكراوی تاوانبار به تاوانه‌كانی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست و ماده هۆشبه‌ره‌كان، له زیندانه‌كانی مه‌ركه‌زی، ئیسفه‌هان و یه‌زد له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “نه به ئیعدام- نه به زیندان”، دوو به‌ندكراوی تۆمه‌تبار به تاوانه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كان به ناوه‌كانی “عه‌لی مۆرادی” و “ئه‌حمه‌د عه‌لی قودره‌تی” له زیندانی ئیسفه‌هان له سێداره دران. هه‌روه‌ها حۆكمی له‌سێداره دانی هاووڵاتییه به‌ناوی “كوبرا فاتمی” له زیندانی یه‌زد به تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست” به‌ڕێوه‌چوو. جێی ئاماژه‌یه كه به له‌به‌رچاو گرتنی ئیعدامی ئه‌م سێ به‌ندكراوه، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٠وه هه‌تا ئێستا لانیكه‌م ٣٣ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئێران له سێداره دراون.