سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی مانگی ڕێبەندان، سزای سێدارەی دوو هاووڵاتی بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجی کراوە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ناسنامەی یەکێک لەو کەسانەی کە لەسێدارە دراون، “میر سولتان ئەمیری” تەمەن ٧٠ ساڵ و خەڵکی شنۆ ڕاگەیاندووە کە ماوەی سێ ساڵ و نیوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. ناسنامەی کەسی دیکە کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە سێدارە دراوە ههتا كاتی بڵاوبوونهوهی ئهم ههواڵه بڵاو نهكراوهتهوه.