به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی (نه به ئێعدام_ نه به زیندان)، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا حۆكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراوی دیكه له زیندانه‌كانی “ڕه‌جایی شه‌هر” و زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌چووه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، حۆكمی ئێعدامی یه‌ك زیندانی كه له ساڵی ٩٥ی هه‌تاویه‌وه به تۆمه‌تی “مۆحاربه” و هه‌روه‌ها كۆشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان، له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌چووه. هه‌روه‌ها حۆكمی ئێعدامی زیندانییه‌كی دیكه به ناوی “مێهرداد” كه له ساڵی ٩٧ی هه‌تاویه‌وه به تۆمه‌تی “كۆشتنی به‌ئه‌نقه‌ست” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو له زیندانی “ڕه‌جایی شه‌هر”ی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو. جێی ئاماژه‌یه كه له سه‌ره‌تایی ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاویه‌وه تا ئێستا لانیكه‌م ١٥١ كه‌س له زیندانه‌كانی ئێران له سێداره دراون.