کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی مانگی سەرماوەزی، سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامیاران بە نهێنی لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پەیوەندییە گشتییەکانی دەزگای دادی پارێزگای سنە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەیندراوێک هەواڵی لەسێدارەدانی “حەیدەر قوربانی” زیندانی سیاسی مه‌حكووم به سێداره‌ی بە فەرمی بڵاوكرده‌وه. شایه‌نی باسه “حەیدەر قوربانی” له رۆژی ٢٥ی رەزبەری ١٣٩٦ی هه‌تاوی لە گەڵ برایەکی خێزانی‌دا بە ناوی “مەحموود سادقی” لە ماڵەکەیدا دەستبەسەر کرا و له دوای چەندین مانگ ئه‌شكه‌نجه و مانه‌وه له ژووری تاکەکەسی، لە ئاکامدا ناچار کرا کە لە کاناڵی ئینگلیزی زمانی پرێس تیڤی بە زۆرەملێ دان به‌سه‌ر چه‌ند تاوانێكی نه‌كراودا بنێت. شایانی باسه سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هه‌تاوی لەلایەن لقی ٢٧ی دیوانی باڵای وڵاتی ئێرانەوە پەسەند کرابوو و پارێزەرەکانی ئەو حوکمەیان بە بنەماڵەی ڕاگەیاندبوو.