“ئێمه خوێندكار به حیساب نایه‌ین مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه هه‌ڵوێستی خۆمان سه‌باره‌ت به خوێنه ڕژاوه‌كان و هاوكلاسیه دهستبهسهركراوهكانمان و كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی زانكۆكان ڕوون بكه‌ینه‌وه. بێده‌نگی له‌و باروودۆخه‌دا به واتای هاوده‌ستی له‌گه‌ڵ سه‌ركوت و كوشتاری هاوڕێكانمانه.”
“هه‌تا ئه‌و كاته هێزی پێمان مابێ و گه‌روومان ده‌نگی لێوه‌بێت، ڕاده‌وه‌ستین. ئه‌وه كه‌مترین كارێكه كه ده‌توانین ئه‌نجامی ده‌ین. ئێمه دڵنیاین بۆ جارێكی دیكه مشتی گرێ كراومان دژبه كوشتاری خوێناویی ناڕهزیانی سه‌رشه‌قام و ده‌سبه‌سه‌ركردنی هاوڕێكانمان و درێژه‌ی سته‌م و چه‌وسانه‌وه، زانكو ده‌كاته‌وه مه‌كۆی بیستنی ده‌نگی ڕزگاری و یه‌كسانی.”
ئه‌وه ته‌نیا نموونه‌یه‌ك بوو له‌و وتانه‌ی كه خوێندكاران له ڕۆژانی پێش ١٦ سه‌رماوه‌ز بڵاویان كردبووه. ئه‌وان ڕایانگه‌یاند كه له به‌رامبه‌ر كوشتارێك كه ڕژیم له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا ئه‌نجامی دا، بێده‌نگ نابن. ئه‌وان دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ ڕژیمێك ده‌ربڕیوه كه به‌و په‌ڕی بێ شه‌رمیه‌وه خه‌ڵكی ناڕازی به “ئاژاوه‌گێڕ و شارلاتان” ناولێدهنێ. ئه‌گه‌ر خوێندكاران له ڕۆژانی ڕاپه‌ڕینی هه‌ژاران له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا، شان به شانی خه‌ڵكی ناڕازی ڕاوه‌ستان و هاوڕێكانیان كوژران ویان كه‌وتنه زیندانه‌كانی ڕژیم، له ئێستادا له ساڵڕۆژێك كه خوێندكاران له به‌رامبه‌ر ئه‌ربابانی ڕژیمی پاشایه‌تی ڕاپه‌ڕین، زیاتر له جاران له‌سه‌ر به‌هێز كردنی سوننه‌تی پێشڕه‌و وچه‌پ و شۆڕشگێڕانه له زانكوكاندا پێداگری ده‌كه‌ن. ئه‌م جاره‌یان زانكۆ، سوورتر له هه‌میشه بوو. وشیاری و بوێری و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك له ڕۆژانی خوێناوی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا نه‌یده‌توانی له‌سه‌ر خوێندكاران كاریگه‌ر نه‌بێت. خوێندكاران سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك له هاوڕێیان و به‌ندكرانی ژماریه‌یه‌كی دیكه‌یان، هه‌ر له یه‌كه‌مین ساته‌كانی ڕۆژی شه‌ممه ١٦ سه‌رماوه‌زه‌وه ڕایانگه‌یاند كه له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و بزووتنه‌وه‌ی هه‌ژاران و بێبه‌شان، له به‌رامبه‌ر ڕاپه‌ڕینی پهراوێزنیشینهكان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و دژه هه‌ڵاواردنی ڕگه‌زی، خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن.
زانكۆی تاران، پۆلی تێكنیك، عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی، ئه‌میر كه‌بیر، ته‌ربیه‌تی موده‌رس، هونه‌ری تاران، زانكۆی مازه‌نده‌ران، چه‌مرانی ئه‌هواز، گوڵستان، علووم پزیشكی ته‌ورێز، نوشیروانی بابۆل، بوون به دیمه‌نی پڕ جۆش و خرۆشی خۆپیشاندانی خوێندكاران له به‌رامبه‌ر به‌كرێگیراوانی سه‌رمایه. هه‌موو شتێك مۆری ئاڵوگۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵگای له ئاخێزی مانگی به‌فرانباره‌وه به‌ره‌و ئه‌ملا پێوه دیاره. ئه‌وان به ئاشكرا له كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیان ڕایانگه‌یاند كه سه‌ركوت و كوشتار ئیتر كاریگه‌ر نییه كاتێك كه هاواریان كرد “سه‌ركوت كۆتایی ڕێ نییه، خۆڕاگری ژیانه”، “خوێندكار ده‌مرێ به‌ڵام زۆڵم قه‌بووڵ ناكات”. ئه‌وان ڕایانگه‌یاند كه به‌شێكی دانه‌بڕاون له ناڕه‌زایه‌تی بێبه‌شان و هه‌ژارانی كۆمه‌ڵگا كاتێك كه له‌سه‌ر پلاكاردهكاینان نووسیان “هه‌ژاری، كوشتار، گرانی، خه‌ڵك ده‌بێته قوربانی” ، “سفره‌مان تاڵان كرا، مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر خوێناوی كرا”. ئه‌وان به سه‌ر بڵیندیهوه خه‌م و په‌ژاره‌ی نه‌مانی هاوڕێكانیان ده‌ربڕی كاتێك كه نووسییان “بڕوانه هاوڕێ ناگریم، تۆمان له خه‌باتدا كه‌م ده‌بێ”. ئه‌وان خۆیان به به‌شێك له شۆڕشی جیهانی برسیه‌كان پێناسه ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر جلیقهزهردهكان له فه‌ڕانسه له ساڵڕۆژی بزووتنه‌وه‌كه‌یاندا و له پێشه‌وه‌ی ڕێزهكانیانهوه ئه‌و پلاكارتهیان هه‌ڵگرتبوو كه له‌سه‌ری نووسرابوو ” فه‌رانسه، ئێران، عێراق، لۆبنان، شیلی به یه‌ك خه‌بات كۆتایی به نێئۆلیبڕالیسم بێنین” ئێستا هه‌زاران كلیۆمیتر دوورتر ، وڵامی هاوپشتی خۆیان له خوێندكارانی ئێرانه‌وه وه‌رده‌گرن كاتێك كه وتیان “ئێران، فه‌رانسه، عێراق، لۆبنان، شیلی خه‌بات یه‌كێكه، كۆتایی سه‌رمایه‌داری”، له ڕاستیدا ئه‌وه‌ش خۆی هاوده‌نگی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جیهانیه.
خوێنكاران به ئاشكرا ڕایانگه‌یاند كه له دژایه‌تی نێوان كار و سه‌رمایه‌دا، له دژایه‌تی نێوان هه‌ژاری و سهرهوهتدا، له دژایه‌تی نێوان دیكتاتۆری و ئازادی و له دژایه‌تی نێوان هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی و ڕزگاری ژن، له چ پێگه‌یه‌كدا ڕاوه‌ستاون. ئه‌وان هاواریان كرد ” خوێندكاران وشیارن، هاوڕێی كرێكارانن، “ڕۆڵه‌ی كرێكارانین، پشتوانی ئه‌وانین”، ” هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی مه‌حكوومه” ، ” له هه‌فت ته‌په‌وه تا تاران، زه‌حمه‌تكێشان له زیندان”.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئیسماعیل به‌خشی ڕێبه‌ری بوێری كرێكارانی هه‌فت ته‌په كه خۆی چه‌ندین مانگ له زیندان و له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا بوو، ڕایگه‌یاند كه ” هێوای خه‌ڵك بزووتنه‌وه خوێندكاریه” و پاشان له چه‌ند ڕسته‌دا كه تێكه‌ڵ بوو له‌گه‌ڵ قووڵترین هه‌ستی ئینسانی ڕوو به خوێندكاران وتی” به‌ڕاستی جێگه‌ی خوێندكار زیندان نییه”. دیاره ته‌نیا ئیسماعیل به‌خشی نییه كه ڕووبه خوێندكاران هه‌ست و وته‌كانی خۆی ده‌ربڕیوه، له به‌یانییه‌ی موعه‌لیمان و خانهنشینانیشدا ئه‌وه ده‌بینین. موعه‌لیمانی عه‌داڵه‌تخواز به درووست نوسیان “بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری به یه‌كگرتووی ستراتێژیكی بزووتنه‌وه‌ی موعه‌لیمانی ئێران ده‌زانین و به باوه‌ڕی ئێمه له ژێر سێبه‌ری یه‌كگرتوویی خوێندكاران، ژنان و كرێكاراندا ده‌كرێ گه‌ڵاڵه‌ی نوێ بخوڵقێندرێ”. هه‌روه‌ها خانه‌نشینان ڕوو به ئه‌وان نووسییان: “ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران به درووشمی ڕاوه‌ستاوین له سه‌نگه‌ردا، خوێندكار و كرێكار، ڕۆژی خوێندكاری زیاتر له جاران به‌رز ده‌كاته‌وه. ئاكامی یه‌كگرتن و به‌هێز كردنی خه‌بات، له پێیناو گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی كۆمه‌ڵگا و خوڵقاندنی ژیانێكی شیاوی ئینسانه.”
بێ گومان ١٦ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ ئامرازی هاتنه مه‌یدانی به‌هێزی به‌شی ڕادیكاڵ و سۆسیالیستی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریه. خوێندكاران، له هه‌ر جێگایه‌ك كه له ئاست په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ كرێكاران پێداگریان ده‌كرد، له هه‌ر شوێنێك كه خوازیاری ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بوون، له هه‌ر جێگایه‌ك كه هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زیان كردبێته ئامانج و خۆیان له به‌رامبه‌ر نیزامی تاڵانكه‌ری سه‌رمایه‌داریدا بینی، هه‌موو ئه‌مانه نیشانی دا كه له ناو دڵی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری‌دا جێگایه‌ك بۆ مانۆڕی ئۆپۆزیسیۆنی بوڕژوازی و خۆشخهیاڵانی تێپه‌ڕینی ئاشتیخوازانه له كۆماری ئیسلامی نه‌ماوه‌ته‌وه.
بێ گومان له ناو دڵی دامركانی كاتیی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ڕژیم، ئه‌وه‌یكه خوێندكاران له خۆیان نیشانیان دا، ده‌رخه‌ری عه‌زمی پۆڵایینیان بوو بۆ درێژه‌ی خه‌باتێك كه له ناو كۆمه‌ڵگادا بۆ ڕووخانی كۆماری ئیسلامی له ئارادایه. نابێ بۆ ساتێكیش له‌بیمان چێت كه مێژوو كه‌سانێك ده‌یخوڵقێنن كه له جیات ته‌سلیم بوون و سه‌رشۆڕی، خۆڕاگریی بوێرانه و سه‌ربه‌رزانه‌یان هه‌ڵبژارد.