له‌ناوچوونی ٢٠ سه‌ر ئه‌سپی كاسبكاران له‌ سنووری شاری شنۆ

له‌ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە کاسبکاران لە بەرزاییەکانی سنووری شاری شنۆ، کرانە ئامانجی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، ٢٠سەر ئەسپی کاسبکاران لە ناوچوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سپای پاسداران لە شوێنێک بە ناوی “کانی خومارۆ” لە خاکی هەرێمی کوردستان و لە نزیک بەرزاییەکانی کێلەشێنی شاری شنۆ، تەقەیان لەو کاسبکارانه‌ کردووە. شایانی باسه‌، پاش ئەم ڕووداوە، کاسبکاران بەهۆی دەسڕێژی هێزەکانی سپای پاسداران، لە ترسی گیانیان هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانه‌وه‌. هه‌ر لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، کاسبکارێکی خەڵکی گوندی “شێخ عەسکەر” سەر بە چاڵدێران بە ناوی “فەرهاد کچانلوو” تەمەن ٢٦ ساڵ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدابوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *