به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ڕژیمی سووریه ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به فه‌رمی ئێعدامی ٢٤ كه‌سیان به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه ده‌ستیان هه‌بووه له ئاگركه‌وتنه‌كانی ساڵی ٢٠٢٠ی ئه‌و وڵاته، پشت ڕاست كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی دادگۆسته‌ری سووریه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ٢٤ كه‌س كه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاگركه‌وتنه‌كانی ساڵی ٢٠٢٠ی ئه‌و وڵاته، تاوانبار ناسراون ڕۆژی چوارشه‌ممه له سێداره دران. له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دادگۆسته‌ری سووریه هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ناسناو و شوێنی جێبه‌جێ كردنی حۆكمه‌كان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.