بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی مانگی خەزەڵوەر، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرسین سەر بە ئۆستانی کرماشان، بە ناوی “مەنووچێهر کازمی” تەمەن ٣٣ ساڵ کە ٦ ساڵ پێش سزای له‌سێداره‌دانی بە سەردا سەپابوو لە بەندیخانەی “قزڵحەساری” کەرەج جێبەجێ کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو بە تۆمەتی کوشتنی كه‌سێك بە ناوی “مەجید نەدری” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمه‌وه سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو. شایانی باسه “مەنووچێهر کازمی” خەڵکی گوندی “وەرمەڵە” و دانیشتووی شاری هەرسین بووە و هه‌تا كاتی به‌ڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه لەسێدارەدانی ناوبراو لەلایەن میدیا نێوخۆییەکان، یان دام و دەزگا فەرمییەکانی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.