کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌ناوچوونی ١٩ هه‌زار هێكتار له‌ جه‌نگه‌ڵه‌كانی كرماشان به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌

له‌ناوچوونی ١٩ هه‌زار هێكتار له‌ جه‌نگه‌ڵه‌كانی كرماشان به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌

به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی هاوێنی ئه‌مساڵ، زیاتر له‌ ١٩ هه‌زار هێكتار له‌ جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌ڕگه‌كانی پارێزگای كرماشان له‌ ناو چووه‌.

به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی كرماشان، پانتایی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ئه‌مساڵ له‌ پارێزگای كرماشان تا ڕاده‌یه‌ك بووه‌ كه‌ ئوستانه‌كانی ئیلام، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، لۆڕستان و خووزستانیشی گرتووه‌ته‌وه‌. ئه‌و وێنانه‌ی له‌لایه‌ن مانگی ده‌ستكرده‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ نیشان ده‌دات كه‌ زیاتر له‌ ١٩ هه‌زار هێكتار له‌ دارستانه‌كانی پارێزگای كرماشان له‌ ئاگردا سووتاوه‌ و چه‌ند هێنده‌ی ئه‌وه‌ش له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ی ده‌ورووبه‌ری بووه‌ته‌ خه‌ڵۆز.