کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

له‌ناوچوونی جه‌نگه‌ڵه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی بڕین و قاچاخی دارستانه‌كان

به‌ پێی ڕاپۆرتی چه‌ندین چالاكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، جه‌نگه‌ڵه‌كانی زاگرۆس له‌ئاستێكی به‌ریندا به‌هۆی بڕین و قاچاخی دارستانه‌كان له‌ لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به‌ ڕژیمه‌وه‌‌، خه‌ریكه‌ له‌ناو ده‌چن و ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیداریش هیچ ڕێكارێك بۆ پێشگرتن له‌و كاولكارییه‌ ناگرنه‌به‌ر.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كاری بڕینی دارستانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ده‌كه‌ن، ئیجازه‌نامه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منی و ده‌وڵه‌تییه‌كانیان هه‌یه‌ و وڵامده‌ره‌وه‌ی هیچ كه‌سێكی دیكه‌ نین. له‌ ماوه‌ی یه‌كساڵی  ڕابردوودا، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی چالامانی مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێز له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌شێكی زۆر له‌ جه‌نگه‌ڵه‌كانی زاگرۆس له‌ ناوچوون و چه‌ندین چالاكی ژینگه‌یی و مه‌ده‌نیش له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

بابەتی پەیوەندیدار

برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود

komalah

ناڕەزایەتی دانیشتووانی شاری ئێلام بەهۆی کۆ نەکردنەوەی پاشماوە پزیشکییەکان

komalah

ژێر ئاو کەوتنی زەوی ژمارەیەک لە کەشاوەرزانی شاری پیرانشار

komalah

دەستبەسەرکرانی سێ کەس لە شاری میاندواو

komalah

زیندانی کردنی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە

komalah

مانگرتنی كارمه‌ندانی موخابه‌راتی شاری ئیلام

komalah