کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌ناوبردنی گۆڕستانی به‌هایی و جۆوه‌كان له‌ كرماشان

له‌ناوبردنی گۆڕستانی به‌هایی و جۆوه‌كان له‌ كرماشان 2

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستیان داوه‌ته‌ ڕووخان و له‌ناوبردنی گۆڕستانی به‌هایی و جۆوه‌كان له‌كرماشان و ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌كانیانی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

له‌درێژه‌ی سیاسه‌ته‌ فاشیستیه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ دژایه‌تی كردنی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان له‌ ئێران، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ شاری كرماشان گۆڕستانی به‌هایی و جۆوه‌كانیان ڕووخاندووه‌ و ڕێگه‌ ناده‌ن بنه‌ماڵه‌كانیان له‌و شوێنه كۆببنه‌وه‌ و ده‌یانه‌وێت بینایه‌كی نوێ له‌و شوێنه ساز بكه‌ن.