لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ناوەندە حکوومەتییەکانی ئێران لە شاری قەسری شیرینی سەر بە پارێزگای کرماشان، بە مەبەستێکی نادیار دەیان درەختی نزیك ڕووباری ئەلوەندیان بڕیوەتەوە و سیمای ئەم شارەیان بە تەواوەتی تێکداوە.
ئەم هەوڵانەی ناوەندە حکوومەتییەکان ناڕەزایەتیی خەڵک و ژینگەپارێزانی لێکەوتووەتەوە، بەڵام هیچ کەس و لایەنێک نەتەنیا وڵامدەرهوه نهبووه، تەنانەت هەڕەشەی دەستبەسەرکردنیان له ناڕازیان كردووه. جێگای ئاماژەیە كه بڕینەوەی ئەو درەختانە، نەتەنیا سیمای شارەکە تێک ئهدات، بەڵکوو کاریگەریی لە سەر ژینگە و کەمکردنەوەی ڕێژەی سەردانکردنی گەشتیاران دادەنێ.