ڕه‌زا ته‌قه‌وی ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی فه‌رهه‌نگیی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ڕۆژی یه‌كی ڕه‌شه‌ممه له وتووێژ له‌گه‌ڵ وێبسایتی “به‌سیج نیووز” وتی كه ئه‌گه‌رچی كێشه‌گه‌لێك له بواری ئابووری و بژێویدا بوونیان هه‌یه به‌ڵام “دوژمنان كێشه و گرێكانی ژیانی خه‌ڵك گه‌وره نیشان ده‌ده‌ن تا خه‌ڵك ناهومێد بكه‌ن.”
دیمه‌نی بابه‌تیی كۆمه‌ڵگای ئێران و ته‌نانه‌ت ئاماره ڕه‌سمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، كێشه‌وگرفته جۆراوجۆره‌كانی ئابووری و بژێوی خه‌ڵكی ئێران نیشان ده‌ده‌ن به‌جۆرێك كه ته‌نیا له سێ ساڵی ڕابردوودا، جه‌معیه‌تی ژێر ههێڵی هه‌ژاری له ئێران دوو به‌رابه‌ر بووه. له یه‌كێك له نوێترین ئاماره‌كان له‌سه‌ر باروودۆخی هه‌ژاری له ئێران، سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ئابووریی ڕژیم، له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ڕابردوودا ڕایگه‌یاند كه له ساڵی ١٣٩٦ تا ١٣٩٩، جه‌معییه‌تی ژێر هێڵی هه‌ژاری له ئێران “پتر له دوو به‌رابه‌ر” بووه. پاشان وه‌زاره‌تی كاری ئێران ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك نووسیی كه زیاتر له یه‌ك سێهه‌می جه‌معییه‌تی ئێران له “هه‌ژاریی تۆخ”دا ده‌ژین.
به‌هۆی ئه‌م باروودۆخه‌وه زۆرێك له خه‌ڵك ته‌نانه‌ت له دابینكردنی سه‌ره‌تاییترین كاڵا و پێداویستیه‌كانی ژیانی خۆیان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی فراوان به‌ره‌وڕوون. نه‌ختینه گرینگ‌ترین هۆكاری ته‌وه‌رۆم له ئێرانه و له نموونه‌یه‌كدا له‌پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئاماری به‌ربڵاوی ئابووری، بانكی ناوه‌ندیی ئێران به‌تازه‌یی ڕایگه‌یاندووه كه ڕێژه‌ی نه‌ختینه تا كۆتایی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ ٢٩ و پێنج دههومی له‌سه‌د له‌چاو ١٠ مانگی ڕابردوو چووه‌ته سه‌رێ و له سنووری ٤ هه‌زار و ٥٠٠ ملیارد تمه‌ن تێپه‌ڕیوه. له لایه‌كی دیكه‌وه و به‌وته‌ی زۆرێك له كارناسانی سه‌ربه‌خۆ، ئابووریی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵیی سیستماتیك به‌ره‌وڕووه و هیچ هه‌وڵێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵی نادرێت.
له یه‌كێك له نوێترین ئاماره‌كان له‌مباره‌وه، سه‌ید جه‌واد حسێنیكیا، جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی سه‌نعه‌ت و مه‌عده‌نی مه‌جلیسی شۆرای ئسیلامیی ڕژیم به تازه‌یی باسی له گه‌ڕانی ماڵیی “٢٦ ملیارد دۆلاری”ی كاڵای قاچاغ له‌ناو بازاڕی ئێران كردووه. له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا گه‌لێك ڕاپۆرتی جۆراوجۆر له‌سه‌ر قاچاغی “ڕێكخراو”ی كاڵا و سووته‌مه‌نی له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌وانه سپای پاسداران بڵاو بووه‌ته‌وه. هه‌ربۆیه وته‌كانی ڕه‌زا ته‌قه‌وی ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی فه‌رهه‌نگیی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی واته “دوژمنان كێشه و گرێكانی ژیانی خه‌ڵك گه‌وره نیشان ده‌ده‌ن تا خه‌ڵك ناهومێد بكه‌ن” ئیدیعایه‌كی درۆیین و گومڕاكه‌ر، هه‌وڵێكی شكستخواردوو بۆ كه‌م بایه‌خ نیشاندانی ئه‌و هه‌مووه هه‌ژاری و گرانییه و هه‌روه‌ها خۆپه‌ڕاندنه‌وه و دانی ئادره‌سی هه‌ڵه‌ی هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م باروودۆخه‌یه. ڕژیمی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی خه‌ڵكی به‌جۆرێك گرفتاری هه‌ژاریی بێ‌سنوور كردووه كه كه‌متر ڕۆژێك هه‌یه كه میدیا و مۆره‌كانی خودی ڕژیم باس له وێرانیی ئابووری و نابوودیی ژیانی خه‌ڵك نه‌كه‌ن.
ئه‌وان وێڕای دانپێدانان به خه‌یانه‌ته‌كانی ڕژیم له‌بواری وێڕانكردنی ئابووریی وڵات و تاڵانكردنی سه‌رچاوه‌كان، به هه‌ژاریی به‌رینی خه‌ڵك ئیعتراف ده‌كه‌ن. به‌وته‌ی ئه‌حمه‌د ته‌وه‌كولی ئه‌ندامی مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی مه‌سله‌حه‌تی نیزام: ژماره‌ی كه‌سانێك كه له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریی فهڕزیدان ٦٠ له‌سه‌دی جه‌معییه‌تی وڵات پێكدێنن. ئه‌و ده‌ڵێت مه‌جلیس كاتێك بڕیاری دا كه یارانه‌كان بدات ڕایگه‌یاند كه به ٦٠ ملیۆن كه‌س ده‌درێت، واته ئێمه قه‌بووڵمان كردووه كه ٧٢ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئێران پێویستییان به یارمه‌تییه. به‌وته‌ی ته‌وه‌كولی له‌ماوه‌ی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا ئاستی متمانه‌ی خه‌ڵك به ده‌سه‌ڵات هیچ كات به‌قه‌د ئێستا له‌خوارێ نه‌بووه.
كارناسێكی حكوومه‌تی به‌ناوی محه‌ممه‌د مه‌حبووبفه‌ر، له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی حكوومه‌تیی “ئێقتێسادی پوویا” ڕۆژی ١٨ی به‌فرانبار وتی: ئاستی هه‌ژاری له ئێران له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوودا بێوێنه‌یه. پێشتر شه‌هاب نادری ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی ئابووریی مه‌جلیسیش وتبووی كه ٨٠ له‌سه‌دی جه‌معییه‌تی ئێران له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین. هه‌ژاری بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه ٦٠ ملیۆن كه‌س له خه‌ڵك له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا به‌سه‌ر ببه‌ن و له‌م ژماره‌یه ٤٠ ملیۆن كه‌س له هه‌ژاریی تۆخدان كه موحتاحی نانی شه‌ون. به‌وته‌ی كارناسێكی دیكه ٩٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئێران هه‌ژارییان به‌شێوازی جۆراوجۆر چێشتووه. مێهدی عه‌سگه‌ری ئه‌ندامی مه‌جلیسی ڕژیمیش ده‌ڵێت: “ملیۆن ملیۆن بنه‌ماڵه خه‌ریكن ده‌ڕۆنه ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه و هه‌ژاری پشتی خه‌ڵكی ئێرانی شكاندووه.
باروودۆخی كاره‌ساتباری ژیانی خه‌ڵك گه‌یشتووه‌ته جێگایه‌ك كه خه‌ڵك له‌جیات گۆشت، ئێسقانی مه‌ڕ و مریشك له ئاودا ده‌كوڵێنن و وه‌ك ژه‌مێكی خواردن به‌كاری دێنن. خه‌ڵكێكیش كه توانای كڕینی ئێسقانیان نییه به‌ناچار له‌ناو زبڵهكاندا به‌شوێن پاشماوه‌ی خۆراكهكانهوهن. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كاره‌ساتباری هێڵی هه‌ژاری له ئێران بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه ئێران له ڕیزبه‌ندیی جیهانیدا ببێته یه‌كێك له هه‌ژارترین وڵاتان و سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی فهلاكهتیش، ئێران له‌ناو لیستی ئه‌و ده وڵاته‌دایه كه باڵاترین ڕێژه‌ی فهلاكهتیان به‌خۆیان ته‌رخان كردووه. ڕژیم له هه‌مان حاڵ‌دا كه زیاتر له ٩٠ له‌سه‌دی دانیشتووانی ئێرانی به‌ره‌و ژێر هێڵی هه‌ژاری بردووه، كه‌مینه‌یه‌كی چكۆله‌ی سه‌ربه خۆی تا ڕاده‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه كه مامناوه‌ندی داهاتی ئه‌م توێژه ده‌یان به‌رابه‌ر و ته‌نانه‌ت له هێندێك حاڵه‌تدا ١٠٠ به‌رابه‌ری مامناوه‌ندی توێژه هه‌ژاره‌كانه.
باروودۆخی فه‌لاكه‌تباری ئێستای وڵات و بژێوی خه‌ڵك، دیارده‌ی زبگهڕیی خه‌ڵك به‌تایبه‌ت له‌ناو ژنان و منداڵانی كردووه‌ته بابه‌تێكی ئاسایی. له‌ڕاستیدا قه‌یرانی ئابووریی ئێستا و ڕه‌وتی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی قیمهتهكان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ته‌وه‌رۆم، هێڵی هه‌ژاریی نیسبی هه‌موو ڕۆژێ زیاتر ده‌كات. كارناسانی ئابووری پێشبینی ده‌كه‌ن كه هێڵی هه‌ژاری نیسبی تا كۆتایی ساڵ له ١٥ ملیۆن تمه‌ن تێپه‌ڕ ده‌بێت و ژماره‌یه‌كی به‌رینی دیكه له خه‌ڵك ده‌چنه ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه دوای ٤٣ ساڵ باروودۆخی ئابووریی ئێران و بژێوی خه‌ڵكی گه‌یاندووه‌ته جێگایه‌ك كه به‌پێی ڕاپۆرتی سایتی حكوومه‌تیی “رۆكنا”، ئێران كه‌وتووه‌ته پله‌ی یه‌كی ڕێژه‌ی فهلاكهتی جیهانی.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئیدیعای ڕه‌زا ته‌قه‌وی، ئه‌وه دوژمنان نین كه كێشه و گرێی ژیانی خه‌ڵك گه‌وره نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵكوو باروودۆخی قه‌یراناویی ئابووریی ئێران و كێشه‌كانی ژیانی خه‌ڵك، له دزی و تاڵانكاریی ئه‌م نیزامه گه‌نده‌ڵه و ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به‌وانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.