به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، به‌شێكی زۆر له دارستانه‌كانی داڵاهوو و ناوچه‌ی بازانی جوانڕۆ له‌لایه‌ن دۆژمنانی ژینگه‌وه له ناو براوه و به‌رپرسانی ڕژیم بایه‌خێكی پێ ناده‌ن.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، دۆژمنانی ژینگه له ناوچه‌ی داڵاهووی كرماشان، به ئه‌نقه‌ست دارستانه‌كانی ده‌سووتێنن تا وشك بن و بتوانن بیان بڕن و خه‌ڵۆزی لێ ساز بكه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رژه‌وه‌ندخوازان له ناوچه‌ی بازانی جوانڕۆ ده‌ستیان داوه‌ته بڕینی دارستانه‌كان و هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی ڕێگرییان لێ ناكات. به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، چه‌ند جار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندیدار نه‌چووه به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه.