له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ناسناو و وێنه و ئادره‌سی زیاتر له ٨٩ ئه‌شكه‌نجه‌رگه‌ر و بازجووی زیندانی سپیداری ئه‌هواز له‌لایه‌ن كانوونی مافی مرۆڤی ئێرانه‌وه بڵاو كرایه‌وه.
كانوونی مافی مرۆڤی ئێران پێشتریش چه‌ندین به‌ڵگه‌ی دیكه‌ی سه‌باره‌ت به زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز و زیندانه‌كانی تاران بڵاو كردبوو. ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌و به‌ڵگانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه ته‌واوی ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ران و جه‌نایه‌تكارانی ڕژیم ناگرێته‌وه به‌ڵكوو گۆشه‌یه‌ك له ڕاستیه‌كانی نێو زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كات.