ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌رمانان، نوێنه‌ری شاری مهاباد له مه‌جلیسی ڕژیم له ڕاپۆرتێكدا هۆكاره‌كانی وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمیێ بۆ گه‌نده‌ڵی ماڵی و په‌رداختی حه‌قده‌ستی به‌شێك له كارمه‌ندانی ئوستان له پشكی بودجه‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و دریاچهیه ده‌گێرێته‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌و نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیسی ڕژیم، هۆكاره‌كانی وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ بریتین له: دامه‌زراندنی ده‌یان شیركه‌تی ساخته‌ی بنه‌ماڵه‌یی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئوستان و دزینی به‌شێك له‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ زیندووكردنهوی ده‌ریاچه‌ی ورمێ ته‌رخان كرابوو، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئوستان له بودجه‌ی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه بۆ په‌رداختی حه‌قده‌ستی كارمه‌نده‌كانیان كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه، ناكارامه‌یی گه‌ڵاڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاو بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ده‌ریاچه، دابین نه‌كردنی حه‌قاوه، دانه‌خرانی ئه‌و بیرانه‌ی نایاسایی له‌ده‌ورووبه‌ری ئه‌و ده‌ریاچه‌یه لێدراو‌ن، پێنه‌دانی حه‌قاوه‌ی ئه‌ره‌س له‌لایه‌ن توركیاوه و یان به وته‌ی ڕۆژنامه‌نووسێك: به‌سته‌ری ده‌ریاچه‌ی ورمێ پڕه له لیتیۆم و ده‌ریاچه‌كه به ئه‌نقه‌ست وشككراوه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر كیلۆ “لیتیۆم” به به‌های ١٦٠ دۆلار له بازاڕه‌كانی جیهاندا ده‌فرۆشرێت.