بەرەبەیانی دووشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “جەلال وەحدەتی”، تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی ئەلیگوودەرز و “خەلیل محەممەدی”، خەڵکی هەرسین و باوکی دوو منداڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەماوا (پارسیلۆن) جێبەجێ کرا.
ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. ڕۆژی ڕابردوو ئەو دوو بەندکراوە لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌یان بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزرابوون. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو بەندکراوە له میدیاكانی كۆماری ئیسلامی به فه‌رمی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.