به‌یانی چوارشه‌ممه ٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “ئیسماعیل قادرمه‌قام(به‌راهوویی)” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، له زیندانی ناوه‌ندی بیرجه‌ند جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی، “ئیسماعیل قادرمه‌قام” له شاری نێهبه‌ندان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای بیرجه‌نده‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازرایه‌وه و به‌رپرسانی زیندان ڕێگه‌یان نه‌دا پێش جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی، بۆ دوایین جار چاوی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكه‌وێت.