له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج به‌ندكراو كه یه‌كێكیان ژنه له زیندانه‌كانی شیراز و ئیسفه‌هان و له بێده‌نگییه‌كی خه‌به‌ری دا ئێعدام كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران، به‌یانی چوارشه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، سێ به‌ندكراوی پیاو به‌ناوه‌كانی “یووسف جومعه حسێنی” خه‌ڵكی ئه‌فغانستان”، “كازم ڕه‌سووڵی” و “عه‌لی حسێن سادق زاده” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی شیراز له سێداره دران. ئەم تاوانە لە کاتێکدا روویداوە کە به‌پێی یاسای ئیسلامی ڕژیم له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا هیچ حوكمێكی ئێعدام نابێت به‌ڕێوه بچێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی پار دوو به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی “حه‌سه‌ن به‌همه‌نی” و “مه‌ریه‌م نه‌جاڕ” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانی ئیسفه‌هان له سێداره دراون و هه‌واڵه‌كه‌یان له هیچ یه‌ك له میدیاكانی ڕژیم بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.