به‌یانی چوارشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “فازڵ شه‌فیعی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و “مورته‌زا نه‌دیمی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ له‌زیندانی عادڵ ئاباد و به‌ندكراوێكی دیكه كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه له زیندانی پیربه‌نووی شیراز جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، “فازڵ شه‌فیعی” چوار ساڵ له‌وه‌به‌ر و “مورته‌زا نه‌دیمی” دوو ساڵ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌رل ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه پاش پێنج ساڵ به‌ندكران، به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له‌زیندانی پیربه‌نوو له سێداره دراوه.