له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی كرماشان به ناوه‌كانی “سه‌ید فه‌یزۆڵڵا نوورۆڵڵاهی” و “ئه‌حمه‌د نووری” هاوكات له‌گه‌ڵ دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی ئه‌راك به ناوه‌كانی “حه‌مید گوده‌رزیان” و “محه‌ممه‌د نه‌جاڕی” به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ مادده هۆشبه‌ره‌كان له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌راك له سێداره دراون.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چوار هاووڵاتییه له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “بازرگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی خاكه‌لێوه حۆكمه‌كه‌یان جێبه‌جێ كراوه. جێی ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم بۆ جارێكی دیكه بڕیاری به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی ئێعدام‌یان له شوێنه گشتییه‌كان نوێ كرده‌وه و به ڕای چالاكانی مافی مرۆڤ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ڕژیم بۆ زاڵ كردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی تۆقێنه‌ر به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادایه تاكوو بتوانن له‌و ڕێگه‌وه پێش به ناڕه‌زایه‌تی و سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ی خه‌ڵك بگرن.