ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌رمانان، حوكمی له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراوی به‌لووچ له زیندانی ناوه‌ه‌ندی زاهیدان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار زیندانی به‌لووچ به‌ناوه‌كانی “خالید ڕه‌ئیسی”، “ئهمڕۆڵڵا به‌سیج”، “عهبدۆلنهسیر شه‌هبه‌خش” و “هووشه‌نگ شه‌هنه‌وازی” كه پێشتر به “تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” سزای سێداره‌یان به سه‌ردا سه‌پێندرابوو، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له زیندانی ناوه‌ندی “زاهیدان” ئێعدام كراون.