کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ

له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ 4

به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی گوڵان، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانی ورمێ جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “حه‌سه‌ن عه‌ره‌بی”، “عه‌بدۆڵڵا حه‌سه‌نزاده‌”، “حه‌سه‌ن چووپانی” و “تاهر(پاشناو نادیار)” كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست و بازه‌رگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له‌ زیندانی ورمێ له‌ سێداره‌ دراون.