کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانی بیرجه‌ند

له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانی بیرجه‌ند 3

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراوه‌ له‌وانه سێ به‌ندكراوی به‌لووچ به‌ زیندانی بیرجه‌ند جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی سێ كه‌س له‌و به‌ندكراوانه‌ بریتیه‌ له‌: “محه‌ممه‌د نه‌عیمی فه‌ر” ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ، خێزاندار و خه‌ڵكی زاهدان، “مازیار ناڕوویی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و خه‌ڵكی زاهدان و “ئه‌حمه‌د شاهۆزهی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و خێزاندار.  شایانی باسه‌ كه‌ ناسناوی كه‌سی چواره‌م نادیاره‌ به‌ڵام ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌كه‌ی دیكه‌ چه‌ند ساڵ له‌وه‌به‌ر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون.