به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕامهۆرمۆز، بێهبه‌هان، شیراز و ئه‌راك به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، چوار به‌ندكراو به ناوه‌كانی عه‌لی كورد ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، میلاد فه‌ره‌همه‌ندی جوو، سه‌عید جه‌وكار و هادی فه‌رهادی، به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ڕامهۆرمۆز، بێهبه‌هان، شیراز و ئه‌راك له سێداره دراون.