کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌ورێز

له‌سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌ورێز 1

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٧ی خه‌رمانان، حوكمی ئێعدام چوار به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “شاپور حسێنی”، “محێبۆڵڵا و مۆشه‌ڕه‌ف” خه‌ڵكی ئه‌فغانستان و عێرفان عه‌بدۆلعه‌زیزی خه‌ڵكی شاری كه‌ركووك له‌ باشووری كوردستان، له‌ زیندانی ته‌ورێز جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “شاپور حسێنی” پێشتر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. هه‌ر وه‌ها دوو شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی ئاماژه‌پێكراو به‌ تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و بازه‌رگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ ئێعدام مه‌حكووم و به‌یانی چوارشه‌ممه‌ سزاكه‌یان جێبه‌جێ كراوه‌. هه‌روه‌ها، عێرفان عه‌بدۆلعه‌زیز، شارومه‌ندی كوردی خه‌ڵكی كه‌ركووك، پێشتر به‌ تۆمه‌تی كوشتنی نێگه‌هبانی كارخانه‌ی سیمان ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو كه‌ حوكمه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوو جێبه‌جێ كراوه‌.