له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ به‌ندكراو له‌زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان و دوو به‌ندكراو له زیندانی لاكانی ڕه‌شت له‌سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌یانی شه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “نووری زه‌مانی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و خه‌ڵكی لاهیجان، “فه‌تحۆڵڵا جه‌وركش” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و خه‌ڵكی ئیسفه‌هان و “حسێن عه‌لی كوتاهی” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدر به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندنی ده‌ستگردنی ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كرا. هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانبار، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئێسلاح ئه‌ڵڵابه‌خش” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و خه‌ڵكی ئه‌فغانستان، هه‌روه‌ها “حه‌مید عبادی نژاد” خه‌ڵكی ڕه‌شت، به هه‌مان تۆمه‌ت له زیندانی لاكان له سێداره دراون.