ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سزای لە سێدرەدانی ٥ بەندکراو کە یه‌كێكیان ژن بووه، لە زیندانه‌كانی بیرجەند، ته‌ورێز و زەنجان جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “به‌همه‌ن سێخ حسێنی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی بیرجه‌ند ئێعدام كراوه. هه‌روه‌ها له زیندانی ته‌ورێز، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د” و “نه‌سته‌ره‌ن” له دۆسیه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له سێداره دراون. له لایه‌كی دیكه‌وه، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “یووسف ئاریان” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و “جه‌عفه‌ر سامێعی” به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و ده‌ستدرێژی سێكسی له سێداره دراون.