کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ئه‌رده‌بیل، هه‌مه‌دان و كه‌ره‌ج

له‌سێداره‌دانی پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ئه‌رده‌بیل، هه‌مه‌دان

ڕۆژانی شه‌ممه‌، یه‌كشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه ١٤،‌ ١٥ و ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ئه‌رده‌بیل، هه‌مه‌دان و كه‌ره‌ج له‌ سێداره‌ دران.

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به‌ ناوی “یوونس پیرووزی” ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ، به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانی ئه‌رده‌بیل جێبه‌جێ كراوه‌. هه‌روه‌ها به‌یانی شه‌ممه‌ به‌ندكراوێكی كورد به‌ ناوی “ئه‌شكان یاری” له‌ زیندانی هه‌مه‌دان به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ سێداره‌ دراوه‌. به‌یانی سێشه‌ممه‌، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو له‌وانه‌ موعه‌لیمێكی خانه‌نشینكراو به‌ ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د ناروویی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ، “محه‌ممه‌د ئێسحاق زهی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و “سه‌عیدی سه‌فایی” ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ و خه‌ڵكی كرماشان، به‌ تۆمه‌تی بازه‌رگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ به‌ ڕۆژی جیهانی “دژ به‌ ئێعدام” ڕێژه‌ی له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ زیادی كردووه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ هۆشداریان به‌ ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی داوه‌.