کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی قزلحه‌سار و سه‌بزه‌وار

له‌سێداره‌دانی پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی قزلحه‌سار و سه‌بزه‌وار

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج و سه‌بزه‌وار جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ به‌ندكراو به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له‌ سێداره‌ دراون كه‌ ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه‌ له‌: “بێهرووز وه‌فایی” و “عه‌لی نیازی”. شایانی باسه‌ كه‌ به‌ندكراوی سێهه‌م خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بووه‌ و ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دوو به‌ندكراو، له‌وانه زیندانیه‌كی كورد له‌ زیندانی سه‌به‌زه‌وار به‌ هه‌مان تۆمه‌ت ئێعدام كراون كه‌ ناسناویان بریتیه‌ له‌: “موسا ڕه‌زا ئیبراهیمی” و “ڕه‌زا زه‌ردكووهی”.