کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی ٩ به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

له‌سێداره‌دانی ٩ به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران 1

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی ٩ به‌ندكراو له‌وانه دوو شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی له‌ زیندانه‌كانی یه‌زد،شیراز و ته‌ورێز جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ به‌ندكراوی به‌لووچ به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی یه‌زد ئێعدام كراون كه‌ ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه‌ له‌: “عه‌بدۆلڕه‌حمان دامه‌نی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و “عه‌بدۆلڕه‌ئووف ده‌همه‌رده‌” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ. هه‌روه‌ها دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ هه‌مان زیندان له‌سێداره‌ دراون كه‌ ناسناویان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه‌. هه‌روه‌ها له‌ زیندانی ته‌ورێز، به‌ندكراوێك به‌ ناوی “عه‌باس ئه‌علایی ئاقبۆڵاغ” به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ سێداره‌ دراوه‌ و له‌ زیندانی شیراز، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “یووسف كازم زاده‌”، “علی سه‌لیمی” و “حه‌یده‌ر عه‌ره‌ب” به‌ تۆمه‌ته‌كانی بازه‌رگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كراوه‌.