به‌یانی شه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌مه، حوكمی ئێعدامی ٩ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د، ئه‌راك و خۆڕه‌م ئاوا جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ٧ به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د ئێعدام كراون كه ناسناوی چوار كه‌سیان بریتیه له: مه‌سعوود یاغی زایی، ئاسییه قه‌وی چه‌شم، جه‌لال ئافاق و عارف سدیق پور. هه‌روه‌ها له زیندانی ئه‌راك، به‌ندكراوێك به ناوی مێهرداد عه‌سگه‌ری به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له سێداره دراوه و له زیندانی خۆڕه‌م ئاوا، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی محه‌ممه‌دڕه‌زا ڕه‌زایی به هه‌مان تۆمه‌ت جێبه‌جێ كراوه.