له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ٩ به‌ندكراو له چه‌ند په‌روه‌نده‌ی جیاجیادا و به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ئه‌رده‌بیل ئێعدام كراون.
ناوندی میدیایی دادستانی ئه‌رده‌بیل ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند: سێ به‌ندكراو كه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، پاش پشتڕاستبوونه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌یان له دیوانی باڵای وڵات، له زیندانی ئه‌رده‌بیل له‌سێداره دراون. هه‌روه‌ها حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراوی دیكه‌ش به تۆمه‌تی بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌و زیندانه جێبه‌جێ كراوه. شایانی باسه كه وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له شاری ئه‌رده‌بیل، له بردنی ناوی ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه خۆی بواردووه.